AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٣ ٠٩:٣٠

هۆشداریی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان؛

ئەگەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل ڕانەگیردرێت لەوانەیە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت

ئەگەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل ڕانەگیردرێت لەوانەیە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دا ئەگەر جەنایەتی جەنگی و کۆمەلکوژی ئیسرائیل ڕانەگیردرێت، لەوانەیە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل وتی: ئەگەر جەنایەتی جەنگی و کۆمەڵکوژی ئیسرائیل دەستبەجێ ڕانەگیردرێت، دۆخەکە لەوانەیە لە کۆنترۆڵ دەربچێت و لێکەوتەی بەربڵاوی لێ بکەوێتەوە کە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و ئەو وڵاتانەیە کە ئەنجومەن بەرەو بنبەست دەبەن.

پێشتریش حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری بۆ لوبنان ڕایگەیاند کە ڕاگەیاندنی کاتژمێری سفر بۆ هەر جۆرە کردەوەیەک لە دژی بەردەوام بوونی جەنایەتی جەنگی لە دەستی بەرخۆدان دایە.

News ID 47677

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha